DSPE

 Department of Special Education
Welcome to Special Education Department at Charmo University. DSE is a new department that established in 2016 and currently we had 53 Students. We offer students the opportunity to gain special training and research experience with diverse populations across the life span to ensure appropriate education for students regardless of the extent or type of their disability

Objectives of DSPE - Our Department is committed to teach and work closely with our students to provide high-quality education programs for undergraduate students to ensure the best preparation of special education teachers.

- DSPE will provide consultation services, training and qualification courses to any private or governmental organization and family members to create an effective climate for learning by sharing all available information about a child’s disability pertinent to the child’s performance in an educational setting.

- DSPE will actively involve in innovation research that has an impact on students with disabilities in the including identified mild/moderate disabilities, severe disabilities, early childhood special education, vision impairments, and students who are deaf and hard of hearing.


Department's view - It is expected that the department will have an important position among scientific departments in Kurdistan.

- Attempting for providing more services to special needs (Positive and Negative)

- Conducting scientific research to serve the people of Garmian and humanity in general.

- Giving ability to the students in identifying the unusual and rare conditions. Supplying them with efficient trainings to improve their ability in development programs for special and normal abilities.

- Enriching the student's ability in academic and practical way to increase their professional ability levels.


Learning Outcomes

It is expected that graduate students of Special Education Department will have the following skills and abilities.

-Understanding the main concepts and theoretical quests about the Special Education.

- The ability of diagnosing the problems of the in Special Education field

-Doing a scientific research

- -selecting the projects and the efficiencies of managing in Special Education

-The ability of working hard in different teams and in classes and labs.

Being efficient and having good knowledge in communication both written and spoken -

The ability of using modern technology tools for Special Education fields.-

-Knowing and practicing the appropriate rules and methods of treatment with those one who have disorders and those who need a Special treatment.

Students are able to study postgraduate studies or to get a job.-

The language of the study in this department

Generally, the language of the study for all the courses in Special Education department is Kurdish language except some few subjects which they must be studied in English language.

Methods of the study:

There are many methods of studying including; giving assignments, lecturing , private lectures, learning groups, doing workshops, short tests, exams, lab reports, writing articles, presentation, and making posters.

The duration of the study in this department is four years for full time study. The courses start in the middle of September and ends in late July.

Employment opportunities in the future:

as Special Education department is a new department in Kurdistan Universities and also there is much interest towards this field, and also many schools are established for this purpose and special classrooms are deviated for those students in the schools for these reasons employment opportunities will be more for the graduates of this department . In addition, there are many governmental and non-governmental centers, offices, organizations for students who have learning disorders, visual problems, hearing problems, or body impairments, where the graduates of this departments can work. The occupation opportunities will be in the following fields:

- Teaching in Special Education fields

- Training in Special Education Fields

- Advising in Special Education fields

- Management in Special Education Fields

- Supervision in Special Education Fields

The (governmental and non-governmental places) where the graduates can work in

- Ministry of Education.

- Ministry of society affairs.

- The centers, offices, institutions, which are established and specified for those people who have a special cases and disorders

- Autism centers

- Family care centers.

- Non-governmental organizations (save children, otitis, and blind)

- Companies and office of private sector which are specified to Special Education fields.

- Establishing new centers.

The credits of the study in this department

The following link will show all the credits and course modules of the department. Each course module has it is standard code which has a link and its own website to see all the information about the course. Please, be aware that in each module's web-link you will see the teaching credentials of the lecturer's course or modules.


Academic staff members

1-Zana Othman mohammed (Head of department) (Lecturer)

2-Majid Assadmohammed   (Lecturer)

3-Farman Zahir                      ( Assistant Lecturer)

4-Avan Abdulla Hassan         ( Assistant Lecturer)

5-Mariwan A Mohammed       ( Assistant Lecturer)

6-Parzheen Jabar                    ( Assistant Lecturer)
بە کوردی
· كورته‌باسێك: 
بەشی پەروەردەی تایبەت لە ساڵی٢٠١٦- ٢٠١٧ دامەزرا، یەکەم گروپی خوێندکارانی لە ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧ وەرگرتوە کە ژمارەیان ٥٥ خوێندکارە، دەرچوانی هەردوو بەشی زانستی و وێژەی وەردەگرێت. 

ئامانجه‌كانی ئه‌م به‌شه‌: 
1- بنیاتنان و ئامادەکردنی کادری پێشکەوتوو لە بواری پەروەردەی تایبەت بە پەروەردەکردن و فێرکردن و ڕاهێنانیان و مەشق پێکردنیان لەم بوارە، سەرەڕای بنیاتنانیان لە ڕوی دڵسۆزی و ئاکاری باڵا، بەتایبەت لە بواری دیاریکردنی ترسناکی و هەستیاری پێشوەختەی بارە تایبەتەکان و ڕۆڵبینین لە چارەسەرکردن و پەرەپێدانی بارە ناوازە و تایبەتەکان، بەشێوەیەک کە بتوانن بارە تایبەتەکان لە بارە گشتیەکان جیابکەنەوە و شێوازی مامەڵەکردنیان بۆ دروستبکەن. 

2- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری و ڕاهێنان و چارەسەرکاری و پەرەپێدان بە گشت ئەوانەی بۆ ئەو خزمەتگوزاریە داخوازن، ئیدی لە ئاستی دامەزراوەی فەرمی و حکومی بێت یا ئەهلی، تا ئاستی خێزان کە داخوازبن بۆ خزمەتگوزاری دیاریکردن و ڕاهێنان و پەرەپێدانی باری تایبەتی کەسەکانی ناو خێزان. 

3- بە پشتبەستن بەم بەشە هەوڵدان بۆ دیاریکردنی پێداویستیە دەروونی و پەروەردەیی و راهێنانیەکان بۆ ئەو کەسانەی باری تایبەتیان هەیە، لە ئاستی دامەزراوە کۆمەڵایەتی وپەروەردەی و ئەکادیمیەکان. 

4- ڕەخساندنی بوار بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی نیشتمانی بەسەر پەرشتی ڕاهێنراوان و پسپۆڕانی ئەم بوارە. 

5- پێشخستنى گەشەى پيشەيى ستافى ئەكاديمى لە بەش لە بوارى وانەوتنەوە وكارامەى چارەسەركردنی کێشەکان. 

په‌یامی/ ئه‌ركی به‌ش: 
پسپۆڕیەکانی پەروەردەو دەرونزانی پانتایەکی زۆری لە ژیانی ڕۆژانەدا داگیر کردوە، بۆتە پسپۆڕیەکی سەرنج ڕاکێش و هەرە گرنگ لە هەموو کایەکانی ژیاندا، بەتایبەت پەروەردەی تایبەت وەک پسپۆڕیەکی تێهەڵکێش لەبواری پەروەردەو دەرونزانی پێویستیەکی حەتمیە لە ژیانی ڕۆژانەدا ئەمەش بۆ بونی ڕێژەیەکی بەرچاوو لە دروست بوون و سەرهەڵدانی باری تایبەت لەناو کۆمەڵگەی مرۆیدا، بۆیە داخوازیەکی هەرە زۆر هەیە بۆ کەسانی خاوەن پسپۆڕی لەبوارەکانی پەروەردەی تایبەت. هەر بۆ ئەم مەبەستە و وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەم داخوازیە و پەیوەستکردنی زانکۆی چەرموو بە کایەکانی ژیانەوە، بریاری کردنەوەی ئەم بەشە درا. 

تێڕوانینی به‌ش: 
1- چاوەروان دەکرێت ئەم بەشە پێگەیەکی پێشەنگ بگرێت لەناو بەشە زانستیەکانی زانکۆکانی کوردستاندا. 
2- هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری پێشکەشکراو بە کەسانی خاوەن باری تایبەت( سلبی بێت یا ئیجابی) 
3- ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و ئەکادیمی کە خزمەت بە مرۆڤایەتی بکات بەگشتی، سنوری ناوچەی گەرمیان بەتایبەتی. 
4- هێنانە ئارای توانای ناوازە لەلای کادیرانی ئەم بوارە لە دیاریکردنی بارە تایبەت و ناوازەکان ، بەتوانا بوونیان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری راهێنان و بەرەوپێشچونیان لە شێوازی بەرنامەی پەرەپێدان بۆ توانا تایبەتی و ئاسایەکان بۆ ئاستێکی تر. 
5- فراوانکردنی مەودای فکری و ئەکادیمی و زانستی گشت فێرخوازانی ئەم بەشە لە هەردوو ئاستی تیۆری و پراکتیکی، ژه؛، بگەنە ئاستی پسپۆڕی و پێگەشتووی لەم بوارەدا. 

ده‌ره‌نجامه‌كانی فێربوون: 
پێشبینی دەکرێت دەرچوانی بەشی پەروەردەی تایبەت ئەم تواناو لێهاتویانەیان هەبێت: 
- تێگەشتبن لە چەمکە سەرەکی و پرسە تێۆریەکانی تایبەت بە بواری پەرواردەی تایبەت. 
- توانای دیاریکردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی بواری پەروەردەی تایبەت. 
- ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی. 
- هەڵبژاردنی پرۆژە و لێهاتویەکانی بەڕێوەبردنی لەبواری پەروەردەی تایبەت. 
- توانای کارکردنی کارایانه‌ له‌ تیمی جیاوازدا له‌ پۆل و تاقیگه‌دا. 
- شاره‌زایی باش‌ له‌هه‌ردوو بواری په‌یوه‌ندیكردن به‌ نووسین و زاره‌کی. 
- توانای به‌کارهێنانی ئامێری سه‌رده‌میانه‌ له‌ بواری پەروەردەی تایبەت. 
- زانین و په‌یڕه‌وكردنی ڕێکار و ڕێسا گونجاوه‌کانی تایبه‌ت به‌مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ ئەوکەسانەی کە نا ئاسایین و پێویستیان بە مامەڵەی تایبەتە. 
- خوێندكار دەتوانێت سەركەوتووانە بچێتە بوارى خوێندنى باڵاتر وبوارى ئيشكردن. 

زمانی خویندن لەم بەشەدا: 

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زمانی خوێندن له‌ هه‌موو کۆرسه‌کانی به‌شی پەروەردەی تایبەتدا به‌ ‌ زمانی کوردیە‌. جگه‌ له‌ چەند وانەیەک که‌ به‌ زمانی ئینگلیزی ده‌خوێنرێن‌. 

شێوازی خوێندن: 
شێوازه‌كانی خوێندن جوراوجۆرن و بریتین له‌ ئه‌رك پێسپاردن و وانه‌و و وانه‌ی تایبه‌تی و خوێندنی بە کۆمەڵ و وركشۆپ و كورته‌ تاقیكردنه‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌و ڕاپۆرتی تاقیگه‌ و وتارنووسین و پریزه‌نته‌یشن و دروستكردنی پۆسته‌ر. 

ماوه‌ی خوێندن: 
ماوه‌ی خوێندن له‌م به‌شه‌ چوار ساڵه‌ به‌ ده‌وامی ته‌واو و ساڵی خوێندن به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلول تا ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یران ده‌خایه‌نێ. 

هه‌لی کارکردن له‌داهاتوو : 
لەڕوانگەی ئەوەی کە بەشی پەروەردەی تایبەت لە زانکۆکانی کوردستان بەشێکی نوێیە و هەروەها بایەخپێدانێکی زۆر هەیە بەم بوارە و چەندین خوێندنگەی تایبەت بەم بوارە کراوەتەوە و لە زۆر خوێندنگەدا پۆلی تایبەت بەو خوێندکارانە کراونەتەوە هه‌لی کارکردن له‌داهاتوو زۆر دەبێت بۆ دەرچوانی ئەم بەشە، هەروەها چەندین سەنتەری حکومی و ناحکومی تایبەت بە پەروەردەکردنی ئەوانەی گرفتیان هەیە لە بینین و بیستن و یاخود ئاستەنگی فێربونیان هەیە یاخود ئۆتیزمیان هەیە یاخود ئەندامەکانی تری جەستەدا هەیە دەرچوانی ئەم بەشە دەتوانن تێیدا کاربکەن. هه‌لی کارکردن لەم بوارانە دەبێت: 

1. کاری فێرکردن لە بواری پەروەردەی تایبەت. 
2. کاری ڕاهێنان لە بواری پەروەردەی تایبەت. 
3. کاری ڕاوێژکاری لە بواری پەروەردەی تایبەت. 
4. کاری بەڕێوەبردن لە بواری پەروەردەی تایبەت. 
5. کاری سەرپەرشتیکردن لە بواری پەروەردەی تایبەت. 


ئه‌و شوێنانه‌ی(حکومی و ناحکومی) که‌ ده‌توانێ کاریان تێدا بکات : 
· وەزەرەتی پەروەردە 
· وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی 
· پەیمانگا و سەنتەرە پەروەدردەیە تایبەتەکان کە بایەخ بەوکەسانە دەدەن بارێکی تایبەتیان هەیە. 
· سنتەرەکانی ئۆتیزم 
· سەنتەرەکانی ڕاوێژکاری خێزانی 
· ڕێکخراوە نا حوکومیەکان( نبینانایان، نابیستان، منداڵپارێز) 
· کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت کە بایەخ بە پەروەردەی تایبەت دەدەن. 
· کردنەوەی سەنتەری تایبەت. 

یه‌كه‌كانی كۆرسه‌كانی خوێندن له‌م به‌شه‌دا: 
ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ لیستی ته‌واوی یه‌كه‌كانی كۆرسه‌كانی خوێندن (مۆدیولی كۆرسه‌كان) له‌م به‌شه‌دا ده‌خاته‌ به‌رچاو. هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی كۆرس (كۆرس مۆدیولێك) كۆدێكی ستانده‌ردی هه‌یه‌ كه‌ لینكی بۆ كراوه‌ بۆ وێبگه‌ی تایبه‌تی خۆی بۆ زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی كۆرسه‌كه‌. تكایه‌ ئاگاداری ئه‌وه‌ به‌ كه‌ له‌ وێبگه‌ی هه‌ر كۆرس مۆدیولێك ئاراسته‌ ده‌كرێی بۆ هه‌گبه‌ی ئه‌كادیمی‌ مامۆستای وانه‌بێژی كۆرسه‌كه‌. 


ده‌سته‌ی ئه‌کادیمی به‌ش : 

1- م. د. زانا عوسمان محمد      سەرۆک بەش  مامۆستا
2- م. د. ماجد ئەسعد محمد       مامۆستا
3- م. ی. فرمان زاهر            خوێندکاری دکتۆرا. 
4- م. ی. ئاڤان عبد اللە حسن   خوێندکاری دکتۆرا. 
5- م. ی. مەریوان عبدول       م.یاریدەدەر
6- م. ی. پەرژین جەبار          م.یاریدەدەر