DPHY

Department of  Physics
‌History and Importance of the Department

This department was established in 2015 and started to receive students in the same year.
The importance of the Physics Department lies within:
- Preparation of professional teachers who have the ability and motivation to continue to improve
their experiences and use various ways of teaching.
- Preparation of teachers with skills in lecturing secondary students.
- Producing graduates who will have strong and versatile technical, analytical and educational
skills necessary to develop solutions to complex problems in society.
- Offering a robust physics curriculum that cultivates critical thinking and problem-solving skills.

Department Mission

- Providing students with excellent learning opportunities for education in physics and its teaching.
- Offering a robust physics curriculum that cultivates critical thinking and problem solving skills.

Department Vision

- Producing graduates who will have strong and versatile technical, analytical and educational skills necessary to develop solutions to complex problems in our society.

- Producing professional physics teachers who have the ability and motivation to pursue their training into employment and to use a variety of teaching methods to fulfill the students’ needs.

What is Physics Program?

The Physics Department offers a wide variety of theoretical and experimental program in physics, starting from the fundamental aspects of physics towards the most advanced ones. In addition the Department offers a variety of mathematical courses and different teaching methods including psychology and debates. Graduate from this department are well-prepared to be teachers in any secondary school to teach physics.


Why study Physics?

Humanity has learned that there is an order in the Universe, and that this order can be expressed through physical laws. The study of physics involves understanding of the everyday phenomena in nature is crucial to earn better quality of life for our nations and humanity as a whole through approved application of technologies. In general, everyone needs an understanding of physics because of the bearing it has on the wide range of issues facing today’s world, such as energy resources, the environment, space exploration, communication and medicine.

Graduate skills and Learning outcomes:

- Knowledge and prediction of physical principles, laws, their interrelationships, and applications to understanding fluid, material, and atmospheric dynamics, and mechanical, electrical, atomic and sub- atomic structures and processes.

- Correlating physics problems with the real life situations.

- Combining physics with other branches of science to provide applicable methods.

- Knowledge of principles and methods for curriculum and training design, teaching and instruction for individuals and groups, and the measurement of training effects.

- Understanding the implications of new information for both current and future problem-solving and decision-making.

- Using scientific rules and methods to solve problems.

- Using logic and reasoning to identify the strengths and weaknesses of alternative solutions, conclusions or approaches to problems.

- Using mathematics to solve problems. Mathematics -Knowledge of arithmetic, algebra, geometry, calculus, statistics, and their applications.

- Knowledge of human behavior and performance; individual differences in ability, personality, and interests; learning and motivation; psychological research methods; and the assessment and treatment of behavioral and affective disorders.

- Recognize how observation, experiment and theory work together to continue to expand the frontiers of knowledge of the physical universe.

- Convert a physical situation articulated to a mathematical formulation, and then analyze it quantitatively.


Written skills:

We aim to develop written and oral presentation of work, from the write-ups of first-year practical and the fourth-year research project.

Teaching skills:

The fourth-year education gives students practical experience of school-teaching.
Study Methods
The route of studying physics will be accomplished by means of lecturing, scientific reports writing, presenting seminars, and practical sessions. The courses grade will be distributed in the following scheme:


Midterm exam, first (17%)

Midterm exam, second (17%)

Quiz (2%)

Activity (4%)

Final exam (60%)



Language:
The medium of instruction in Physics Department is English. 
 
Duration:
The study duration of BSc in Physics is four academic years with full-time study. Normally an academic year starts on 1st Sept of each year and lasts on 1st July of the next year. 
 
Future job prospects:

Students who graduate with a Bachelor of Science degree in physics can work as teacher in Secondary schools.

DPHY academic staff members:
  1. Aziz Muhemed Abdullah             (Department Supervisor) 
  2.  Hussain hame Ali Brzu              (Assist Lecture)
  3. Hastyar Omar Mohammed         (Lecture)
  4. Peshwaz Abdulkareem Abdoul   (Lecture)


مێژووی بەشی فیزیا

ئەم بەشە لە ساڵی ٢٠١٥ دا کراوەتەوە هەر لەو ساڵەدا خوێنداکارانی دەرچووی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی وەرگرتوە. گرنگی و بایەخی بەشی فیزیا خۆی لەم خاڵانەی خوارەوەدا دەبینێتەوە: 

- ئامادە کردنی مامۆستایانی کارامە و خاوەن توانا و حەزی درێژەدان بۆ پەرەپێدانی شارەزاییەکانی خۆیان و بەکارهێنانی شێوازی جۆراوجۆری وانەوتنەوە.
- ئامادە کردنی مامۆستایانی شارەزا بە پێداویستیەکانی فێرکردنی خوێندکارانی ئامادەیی.
- ئامادە کردنی مامۆستایانی خاوەن توانای بەرز و هەمەلایەنەی تەکنیکی و شیکاری و پەروەردەیی بەرز، کە بتوانن چارەسەری گونجاو بۆ گرفتە ئاڵۆزەکانی کۆمەڵ بخەنە ڕوو.
- دابینکردنی بەرنامەیەکی پتەوی فێرکردنی فیزیا کە تواناییەکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و چارەسەرکردنی گرفتەکان گەشە پێدەدات.

ئەرکەکانی بەش

- دابینکردنی پێداویستیەکانی فێربوون وفێرکردنی فیزیا.
- دابینکردنی بەرنامەیەکی پتەوی فێرکردنی فیزیا کە تواناییەکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و چارەسەرکردنی گرفتەکان گەشە پێدەدات.

چاوەڕوانیەکانی بەش

- بەرهەمهێنانی خاوەن بڕوانامەی وا کە توانایەکی بەرز و هەمەلایەنەی تەکنیکی و شیکاری و پەروەردەیی پێویستی بەرزیان هەبێت، تا بتوانن چارەسەری گونجاو بۆ گرفتە ئاڵۆزەکانی کۆمەڵ بخەنە ڕوو.

- بەرهەمهێنان و ئامادە کردنی مامۆستایانی کارامە، کە خاوەن توانا و حەزی درێژەدان بن بۆ پەرەپێدانی شارەزاییەکانی خۆیان و بەکارهێنانی شێوازی جۆراوجۆری وانەوتنەوە کە لەگەڵ پێداویستیەکانی فێرکردنی خوێندکاراندا بگونجێن.


پرۆگرامی بەشی فیزیا

 بەشی فیزیا کۆمەڵێکی فراوان لە بەرنامەی تیۆری و پراکتیکی بوارەکانی فیزیا پێشکەش دەکات (هەرلە بابەتە بنەڕەتیەکانی زانستی فیزیا وە تا دەگاتە بابەتە هه‌ره‌ پێشکه‌وتوه‌کانی ئه‌م زانسته‌). سەرەڕای ئەمانە بەشەکەمان هەڵدەسێت بە ئاشنا کردن و شارەزاکردنی خوێندکاران بە دەرونناسی و دیبەیت و چەندین بەشی بواری ماتماتیک و شێوازە جۆراوجۆرەکانی وانەوتنەوە.

خوێندنی فیزیا بۆچی؟

مرۆڤایەتی ئەوەی بۆ دەرکەوتوە کە گەردوون سیستەم و ڕیکوپێکیەکی هەیە و ئەتوانرێت ئەم ڕێکوپێکیەشی لەڕێگای یاساکانی فیزیاوە نیشان بدرێت. فێربوون و تێگه‌شتن له‌و یاسایانه‌ی که‌ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ‌ دیارده‌کانی سروشت هه‌یه‌ زۆر گرنگ و پێویسته‌ بۆ ده‌ستخستنی ژیانێکی باشتر له‌ڕێگه‌ی به‌کارهێنانه‌ په‌سه‌ندکراوه‌کانی ته‌کنه‌لۆژیا. پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیا له‌ زۆربه‌ی بواره‌کانی زانستدا کارێکی ئه‌سته‌مه‌ به‌بێ بوونی تێگه‌یشتنێكی ورد له‌ یاساکانی فیزیادا. بە شێوه‌یه‌کی گشتی بەهۆی کاریگەریەکەوە کە فیزیا لەسەر کۆمەڵێک بابەتی گرنگی وەک وزە، ژینگە، گەردوونناسی، پزیشکی و پەیوەندیەکانی جیهانی ئەمڕۆ هەیەتی هەموو کەسێک پێویستی بە ئاشنا بوون بە زانستی فیزیا هەیە. ئەمانە جگە لەوەی کە فێرکردن و پەروەردەکردنی فیزیا خۆی لەخۆیدا بابەتێکی زانستیە و دەبێت بایەخی تایبەتی پێبدریت.

شێوازه‌کانی خوێندن :
شیوازی خوێندنی زانستی فیزیا له‌ڕیگه‌ی وانه‌بێژی، نوسینی ڕاپۆرتی زانستی، پێشکه‌شکردنی سیمینار و خولی کردار
ەوە جێبه‌جێ ده‌کرێت. نمره‌ی کۆرسه‌کان به‌پێی ئه‌م سیسته‌مه‌ی خواره‌وه‌ دابه‌ش ده‌کرێن:
- تاقیکردنه‌وه‌ی نیوه‌ی یه‌که‌م (17%).
- تاقیکردنه‌وه‌ی نیوه‌ی دووه‌م (17%).
- چالاکی (4%).
- تاقیکردنه‌وه‌ی کوتوپڕ (2%)
- تاقیکردنه‌وه‌ی کۆتایی (60%). 


ئاماده‌بوون :
ده‌بێت خوێندکاران له‌هه‌موو وانه‌کاندا ئاماده‌بن. تاقیکردنه‌وه‌ی له‌ده‌ست چوو دووباره‌ ناکرێته‌وه‌ ته‌نها له‌ کاتێکدا نه‌بێت ئه‌گه‌ر بێت و ئاماده‌ نه‌بوونی خوێندکاره‌که‌ به‌هۆی به‌هانه‌یه‌کی شیاوو فه‌رمیه‌وه‌ بێت.

 

تاقیکردنه‌وه‌كانی نیوه‌ و تاقیکردنه‌وه‌ی کۆتایی ساڵ :
له‌هه‌ر ساڵێکی خوێندنی ئه‌کادیمیدا دوو تاقیکردنه‌وه‌ی ناو پۆل و تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی کۆتایی ئه‌نجام ده‌درێت. تاقیکردنه‌وه‌ی کۆتایی گشگتیره‌ که‌ تیایدا هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌و ساڵه‌دا خوێندراون بۆ خوێندکار هه‌ژمار ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی تیادا ئه‌نجام بدات. کات و به‌رواری تاقیکردنه‌وه‌کانی نیوه‌ی وه‌رزه‌کان و سه‌ری ساڵ دواتر ڕاده‌گه‌یه‌نرێت. 


زمان :
زمانی وانه‌ وتنه‌وه‌ له به‌شی فیزیادا بریتیه‌ له‌ زمانی ئینگلیزی. 


ماوه‌ی خوێندن :
ماوه‌ی خوێندنی به‌کالۆریۆس له‌ زانستی فیزیادا چوارساڵه‌. ساڵی خوێندن له‌ 1ی مانگی ئه‌یلوله‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات و تاوه‌کو 1ی مانگی ته‌مموزی ساڵی داهاتوو درێژه‌ی ده‌بێت.

هه‌لی کارکردن له‌ داهاتوودا :

خوێندکارانی ده‌رچووی به‌شی فیزیادا ده‌توانن هه‌لی کارکردن له‌ دامه‌زراوه‌ په‌روه‌رده‌یی یه‌کانی کوردستاندا و دەتوانن ببنە مامۆستای کارامەی فیزیا لە خوێندنگا ئامادەییەکاندا.

 

ستافی ئەکادیمی

١. عزیز محمد عبدالله                 سەرپەرشتیاری بەشی فیزیا

٢. حسین حمە علي برزو             م.یاریدەدەر

٣. هەستیار عمر محمد               مامۆستا

٤. پێشواز عبدالکریم عبدول     مامۆستا