Department of Education and Psychology 
academic staff


1-Dr. Waleed Khalid Abdulkareem ‌Head of Department
2-Dr. Samad Ahmad                        (Lecturer)
3- Farman Ali Mahmod                      (Lecturer)
4-Gelas Abdulla Esmael                     (Lecturer)
5-Dr. talel ghalib                             (Lecturer)
6-Sozan Mahmod Ali                         (Assist Lecturer)
7-Peshraw Khalaf Saeed                    (Assist Lecturer)





گرنگى ئەم بەشە لەوەدایە کەلە ناوچەیەکى زیان لێکەوتووى کوردستانەدایە کە لە رووى دەروونیەوە شەرو توندوتیژى شوینەوارى نەگەتیفى لە سەر دەروونى دانیشتوانەکەى جێهیشتوە .بۆیە بایەخى هەیە لە دۆزینەوەى چارەسەر بۆ کیشەکان. 
لەو روانگەیەوە ئەرکى پێگەیاندنى کەسانى پسپۆڕە لە بوارە جۆراوجۆرەکانى دەروونناسى بۆ بەهێزکردنى بوارى پەروەدە لە ڕێگەى بونیادنانى کەسانى پسپۆڕ وشارەزا بەشێوەێکى زانستى وئەکادیمى کە بتوانن خزمەتى پرۆسەى پەروەردە وفێرکردن بکەن وبەردەوام لە خەمى ئەوە دابن کە تاکێکى دەروون درووست ئامادە بکەن ، ئەمە جگە لە پێگەیاندنى توێژەرى دەروونى کە بتوانن ڕێنمایى پەروەردەیى ودەروونى بدەن بەو کەسانەى کە پێویستییان بەم خزمەتە هەیە بۆ ئەوەى لە ڕێڕەوى درووستى پرۆسەى فێرکردن لانەدەن .

پێشه‌كى: 

ئه‌م به‌شه‌ به‌ بڕیارى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا وتوێژینه‌وه‌ى زانستى له‌ (1/11/2006) وه‌ك یه‌كێك له‌ به‌شه‌كانى كۆلێجى په‌روه‌ردەی ‌سه‌ر به‌ زانكۆى سلێمانى دامه‌زراوه‌، پاشان به‌ فه‌رمانى وه‌زاره‌تى ناوبراو، به‌ ژماره‌ (1268) له‌ به‌روارى (5-11-2014) خراوه‌ته‌ سه‌ر زانكۆى چه‌رموو، یه‌كه‌م پۆلى له‌ ساڵى خوێندنى (2006- 2007) كراوه‌ته‌وه‌ و له‌و به‌رواره‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا زیاتر له‌ (400) خوێندكار بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسیان پێدراوه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌‌وه‌ى كه‌ له‌ ئێستادا (111) خوێندكارى ئه‌م به‌شه‌ سه‌رقاڵى ته‌واكردنى خوێندنن، شایه‌نى باسه‌ كه‌ له‌ هه‌ردوو ساڵى خوێندنى (2012- 2013) و (2013- 2014) خوێندنى هه‌ڵپه‌سارد به ‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى ستافه‌كه‌ى سه‌رقاڵى په‌ره‌پێدانى ئاستى زانستییان بوون، چى له‌ چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى "تواناسازى" یان له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و برنامه‌یه‌، خۆشبه‌ختانه‌ له‌ ئێستادا ستافێكى مامۆستایانى لێهاتووى تێدایه‌ له‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌ى دكتۆرا و ماسته‌ر. 

ئه‌م به‌شه‌ بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس له‌ په‌روه‌رده‌ و ده‌روونناسیدا ده‌به‌خشێت به‌ ده‌رچوانى له‌ پاش ته‌واوكردنى ئه‌رك و پێداوییستییه‌كانى خوێندن له‌ پاش چوار ساڵى خوێندنى تیۆرى و پراكتیكى به‌ زمانه‌كانى كوردى و ئینگلیزى و عه‌ره‌بى، له‌ بابه‌ته‌ جۆراوجۆره‌كانى بواره‌كانى په‌روه‌رده‌ و ده‌روونناسیدا، له‌ پلانی دایه‌ بۆ ساڵانى داهاتوو خوێندنى باڵا بكاته‌وه‌ بۆ پێدانى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر. 

ئامانجه‌كانی ئه‌م به‌شه‌: 

1- پێگه‌یاندنى كه‌سانى پسپۆڕ له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌كانى ده‌روونناسیدا. 

2- به‌هێزكردنى بوارى په‌روهر‌ده‌ له‌ ڕێگه‌ى بونیادنانى كه‌سانى پسپۆڕ و شاره‌زا به ‌شێوه‌یەكى زانستى و ئه‌كادیمى كه‌ بتوانن خزمه‌تى پڕۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ و فێركردن بكه‌ن و به‌رده‌وام له‌ خه‌مى ئه‌وادا بن كه‌ تاكێكى ده‌رووندروست ئاماده‌ بكه‌ن بۆ كۆمه‌ڵگه‌ێكى ئارام و پێشكه‌وتوو. 

3- پێگه‌یاندنى توێژه‌رانى ده‌روونى، كه‌ بتوانن ڕێنمایى په‌روه‌رده‌یى و ده‌روونى بده‌ن به‌‌و كه‌سانه‌ى كه‌ پێویستییان به‌‌م خزمه‌ته‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ڕێڕه‌وى دروستى پرۆسه‌ى فێركردن لانه‌ده‌ن. 

ده‌ره‌نجامه‌كانی فێربوون: 

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ده‌رچوانى ئه‌م به‌شه‌ بتوانن وه‌ك ڕێنماییكارێك و توێژه‌رێكى ده‌روونى و په‌روه‌رده‌یى له‌ ناوه‌نده‌كانى په‌روه‌رده‌ و ده‌روونى و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوه‌ندانه‌ى كه‌ كاره‌كانیان په‌یوه‌سته‌ به‌ خودى تاكه‌وه‌، وه‌ك وه‌زاره‌ته‌كانى داد و كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، هه‌روه‌ها له‌‌و ڕێكخراوانه‌ى كه‌ كار بۆ خزمه‌تكردنى مرۆڤ ده‌كه‌ن چى له‌ كاتى ئاشتیدا یاخود له‌ دۆخى جه‌نگدا. 

ئه‌ركه‌كانى خوێندكارانى به‌شه‌كه‌مان: 

خوێندكارانمان له‌ ماوه‌ى چوار ساڵى خوێندندا ده‌بێت به‌ ئه‌رك و چالاكییه ‌جۆراوجۆره‌كان له‌ به‌شداریكردن له‌ نووسینه‌وه‌ى ڕاپۆرت و توێژینه‌وه‌ و تاقیكردنه‌وه‌ زانستییه‌كان، ئه‌مە جگه‌ له ‌پرۆگرامه‌ فێركارییه‌كان كه‌ له‌ دواتردا خراونه‌ته‌ ڕوو، ئه‌نجام بده‌ن، كه‌ له‌ پاش ئه‌و چالاكییانه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕۆژانه‌ و مانگانه‌ وه‌رزییانه‌ و كۆتایى ساڵیان بۆ ده‌كرێت به‌ مه‌به‌ستى دڵنیابوون له‌ تواناكانیان. 

په‌یامی/ ئه‌ركی به‌ش: 

به‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌م به‌شه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌یەكى گرنگه‌وه‌، كه‌ به‌شێكى زۆرى دانیشتوانى ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ له‌ ئه‌نفال ڕزگاریان بووه‌، یان كه‌سوكارى ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ له‌و پڕۆسه‌ی جینۆسایدكردنەی گه‌لى كورده‌دا شه‌هیدكراون و له‌ناوچوون، به‌ ئه‌ركى خۆمانى ده‌زانین كه‌ ده‌ستێكى به‌زه‌یى به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا بهێنین و فرمێسك و برینه‌كانیان ساڕێژ بكه‌ین، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ئه‌وه‌ى كه‌ بوونى ئه‌م به‌شه‌ له‌ ده‌ڤه‌رێكى وه‌ك چه‌مچه‌ماڵ، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ردوو ده‌ڤه‌رى سلێمانى و كه‌ركوكەوه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شه‌كه‌مان له‌ ئه‌م دوو ناوچه‌یه‌دا بوونى نییه‌، بۆیه‌ بۆته‌ ده‌رفه‌تێك بۆ خه‌ڵكى ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ بۆ درێژه‌دان به‌ خوێندنی زانكۆییان. 

تێڕوانینی به‌ش: 

له‌م به‌شه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێشه‌نگ بین، چى له‌سه‌ر ئاستى نیوخۆیى و نیوده‌وڵه‌تى له‌ پێگه‌یاندنى كه‌سانى پسپۆڕ له‌ بوارى په‌روه‌رده‌ و ده‌روونناسیدا، كه‌ تواناى پێشكه‌شكردنى ڕاوێژى ده‌روونى، و ئاراسته‌كردنى په‌روه‌رده‌ییان هەبێت و هەروەها بتوانن پڕۆسه‌ى توێژینه‌وه‌ به‌ره‌وپێش به‌رن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پلانمان هه‌یه‌ بۆ كردنه‌وه‌ى خوێندنى باڵا له‌ ئاسته‌كانى دیبلۆمى باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ده‌ستمان به‌ گرێدانى كۆنفرانسى زانستى ساڵانه‌ى به‌شه‌كه‌مان كردووه‌، كه‌ جێگه‌ى شانازییه‌ بۆمان‌ به‌شه‌كه‌مان پێشه‌نگى به‌شه‌كانى كۆلێجەكه‌مانه‌ له‌ گرێدانى كۆنفرانسى زانستى، ئه‌ویش به‌ گرێدانى یه‌كه‌مین كۆنفراسى نێوده‌وڵه‌تى به‌ ناونیشانى (په‌روه‌رده‌ى هاوچه‌رخ له‌ پێناو ئاسایشى ده‌روونیدا)، كه‌ له‌ به‌روارى (20 – 21 /7/ 2016) ئه‌نجامدرا به‌ به‌شدارى (76) تویژینه‌وه‌ى له‌ (6) وڵاتى جیهان له‌ وڵاتانى ئێران، ئیمارات، میسر، جه‌زایر، ئوردن، فه‌له‌ستین، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ توێژه‌رانى عێراق و كوردستان. 

زمان: 

به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی زمانی خوێندن له‌ وانه‌كانى ئه‌م به‌شه‌ به‌ هه‌ر سێ‌ زمانى كوردى و ئینگلیزى و عه‌ربى ده‌خوێندرێت. 

شێوازی خوێندن: 

شێوازه‌كانی خوێندن جوراوجۆرن و بریتین له‌ ئه‌رك پێسپاردن و وانه‌ و وانه‌ی تایبه‌تی و وركشۆپ و كورته‌ تاقیكردنه‌وه ‌و تاقیكردنه‌وه ‌و ڕاپۆرتی تاقیگه‌ و وتارنووسین و پریزه‌نته‌یشن و دروستكردنی پۆسته‌ر. 

ماوه‌ی خوێندن: 

ماوه‌ی خوێندن له‌م به‌شه‌ چوار ساڵه‌ به‌ ده‌وامی ته‌واو و ساڵی خوێندن به ‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلول تا ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یران ده‌خایه‌نێ. 

هه‌لى كاركردن له‌ پاش ده‌رچوون: 

خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌م به‌شه‌ زۆرترین هه‌لى كارى هه‌یه‌، چى له‌ كه‌رتى گشتى و هه‌روه‌ها له‌ كه‌رتى تایبه‌تى، جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ ده‌رچوانى ئه‌م به‌شه‌ ده‌توانن له‌ زۆرینه‌ى وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانى حكومه‌ت كار بكه‌ن، هه‌لى زیاتریان هه‌یه‌ بۆ كاركردن له‌ ڕێكخراوه‌ نێوخۆیى و نیوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌هۆى ئه‌و پێداویستییه‌ بۆ ئه‌و خزمه‌تانه‌ى كه‌ ده‌رچوانى ئه‌م به‌شه‌ ده‌توانن پێشكه‌شى كۆمه‌ڵگه‌ى بكه‌ن، پیرۆزى كاره‌كانى ده‌رچوانى به‌شه‌كه‌مان له‌وه‌دایه‌ كه‌ هه‌میشه‌ له‌ خه‌مى مرۆڤدان بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ى كه‌ ڕووبه‌ڕووى ده‌بێته‌وه‌، وه‌ك گرفتى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى و په‌روه‌رده‌یى. 


1. ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ ده‌توانێ کاریان تێدا بکات: 

ده‌رچووى ئه‌م به‌شه‌ ده‌فه‌تیان هه‌یه‌ له‌ ئه‌م شوێنانه‌ دابمه‌زرێن یان كار بكه‌ن: 

یه‌كه‌م كه‌رتى گشتى: 

1- وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌: 

أ‌-توێژه‌رى ده‌روونى و په‌روه‌رده‌یى. 

ب‌-ڕێنمایى كارى ده‌روونى و په‌روه‌رده‌یى. 

ت‌-وتنه‌وه‌ى ئه‌و بابه‌ت وانانه‌ى كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ تاك و كۆمه‌ڵگه‌وه‌. 


2-وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى: 

أ‌-ڕێنمایى كارى ده‌روونى. 

ب‌-فه‌رمانگه‌كانى په‌یوه‌ست به‌ خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و كه‌م ئه‌ندامان. 

ت‌-خانه‌كانى به‌ساڵاچووان. 


3-وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: 

أ‌-كاركردن له‌ سه‌نته‌ر و نه‌خۆشخانه‌كانى پسپۆڕ له‌ دروستیى ده‌روونى. 

ب‌-كاركردن له‌ مه‌ڵبه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كان. 


4-وه‌زاره‌تى داد: 

أ‌-توێژه‌رى ده‌روونى له‌ دادگاكان. 

ب‌-توێژه‌رى ده‌روونى له‌ به‌ندینخانه‌ و خانه‌چاكسازییه‌كان و خانه‌كانى نه‌وجه‌وانان. 


5-وه‌زاره‌تى ناوخۆ: 

خانه‌ى داڵده‌دانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌رە، وه‌ك خانه‌ى داڵده‌دانى خانمان. 

6-وانه‌پێژ له‌‌و كۆلێج و په‌یمانگه‌ و ئه‌كادیمیانه‌ى كه‌ سه‌ر به‌ هه‌ردوو ده‌زگاى سه‌ربازى و پۆلیسن. 

7-ده‌رچووی ئه‌م به‌شه‌ ده‌رفه‌تى زیاترى هه‌یه‌ له‌ زۆرینه‌ى ده‌رچوانى پسپۆڕییه‌كانى تر بۆ وه‌رگرتنیان له:‌ 

أ‌-كۆلێجى پۆلیس بۆ كاركردن وه‌ك ئه‌فسه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌. 

ب‌-كۆلێجى سه‌ربازى بۆ كاركردن وه‌ك ئه‌فسه‌رى ئاڕاسته‌كردنى مه‌عنه‌وى و پاراستن و به‌رزكردنه‌وه‌ى وره‌ى سه‌ربازان. 


دووه‌م كه‌رتى تایبه‌ت: 

1-ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و نێوخۆییه‌كان وه‌ك: 

أ‌-ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان . 

ب‌-ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى. 

ت‌-ڕێكخراوى مانگى سوور. 

پ‌-ڕێكخراوى خاچى سوور. 

ج‌-ڕێكخراوى به‌هاناوه‌چوونى په‌نابه‌ران. 

ح‌-ڕێكخراوى په‌روه‌رده‌ و فێركردنى جیهانى (یۆنسكۆ) و چه‌ندین ڕێكخراوى تر ... هتد. 

2-ده‌رچوانى ئه‌م به‌شه‌ له‌‌و به‌شه‌ كه‌مانه‌ن كه‌ ده‌توانن خاوه‌ن كارى خۆى بێت دوور له‌ كارى گشتى له‌ ڕێگه‌ى دامه‌زراندنى سه‌نته‌ره‌كانى تایبه‌ت به‌: 

أ‌-چاره‌سه‌رى تێكچوونى ده‌روونى. 

ب‌-ئۆتیزم . 

ت‌-ئاڕاسته‌كردنى په‌روه‌رده‌یى و ده‌روونى. 

پ‌-چاره‌سه‌ركردنى گرفت و كێشه‌كانى تایبه‌ت به‌ خێزان. 

3-دامه‌زراندنى خوێندنگه‌ و باخچه‌ى ساوایان. 




2. ده‌سته‌ی ئه‌کادیمی به‌ش: 



1-د. ولید خالدبابان. سه‌رۆكى به‌ش مامۆستا
3-د. فرمان علی محمود. مامۆستا
4-د. گێلاس عبدالله اسماعیل. مامۆستا
5-د. طلل غالب علوان. مامۆستا
6-م.ى. سۆزان محمود علی. م.یاریدەدەر
7-م.ى. پێشڕه‌و خلف سعید. م.یاریدەدەر