College Events‎ > ‎

بەژدارى کردنى زانکۆى چەرموولە کۆڕیادى زانکۆى سنە بە بۆنەى 29 ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا

posted Mar 8, 2017, 11:44 AM by AdminEducation College   [ updated Mar 8, 2017, 11:52 AM ]
له‌ سه‌روبه‌ندی 29 ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، زانكۆی كوردستان، له‌ شاری (سنه‌)ی خۆشه‌ویست، له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، رۆژی دووشه‌ممه‌ (6/3/2017)، له‌ هۆڵی (مه‌وله‌وی)، كۆڕیادێكی بۆ ئه‌م بۆنه‌یه‌ سازكرد. زانكۆی (چه‌رموو) به‌ڕه‌سمی داوه‌تكرا، هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێزان (د. بارام – یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو بۆ كاروباری كارگێڕی وڕاگری کۆلێژی پەروەردە بەوەکالەت) و (د. ٦هونه‌ر – راگری كۆلێجی كارگێڕی ) و (د.عبدالصمد احمدـ یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژی پەروەردە بۆ کاروباری کارگێری ) ، به‌شدار بووین. هەر لە و کۆڕدا دکتۆر عبدالصمد توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ ناونیشانی (تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه‌.. هه‌وڵێك بۆ ناسینی به‌عسیزم) پێشكه‌شكرد.






Comments