College Events‎ > ‎

بەبۆنەی رۆژی تەندروستی وسەلامەتیەوە چەند چالاکیەک بەڕێوەچوون

posted Apr 30, 2017, 11:00 AM by AdminEducation College
بەبۆنەی رۆژی تەندروستی وسەلامەتیەوە چەند چالاکیەک بەڕێوەچوون بەبۆنەی رۆژی تەندروستی وسەلامەتی ورۆژی جیهانی زەوی و ژینگەوە چەند چالاکیەک لە زانکۆی چەرموو بەڕێوەچوون لەوانە پێشکەش کردنی سێ سیمینار بەم شێوەیەی لای خوارەوە: ۱.سەرەتاسەرۆکی زانکۆ بەڕێز پروفیسۆر .د.سلاح رەزا سعید وتارێکی پێش کەش کردوو سوپاسی مامۆستایان وخویندکاران وفەرمانبەرانی کرد کەبەڕێک وپێکی دەوامی خۆیان کردوە. ۲.سیمیناری یەکەم لەلایەن بەڕێز(م.اسماعیل غریب)ەوە پیشکەش کرا لەژێر ناونیشانی(جگەرە بکوژترین چەکی ئاشتی خوازییە).کەباس لەزیانە گیانی ومادییەکان کرا ٣.سیمیناری دووەم لە لایەن بەڕیز (م.بێستون قادر)ەوە پێشکەش کرا لەژێر ناونیشانی(پاراستنی ژینگە یەکێکە لە پرنسیپەکانی لێپرسراوی کۆمپانیای نەوت) لیرەدا باس لەزیان وسودەکانی کۆمپانیای نەوت کرا. ٤٠سیمیناری سێیەم لە لایەن بەڕێز(م.هوشیار)ەوە پیشکەش کرا بەناونیشانی(پیس بوونی هەواش هۆیەکی ترەئەبێتەهۆی پیسبوونی ژینگە). لەهەمان کاتدا ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە چەندین سید ی وگۆڤارو راپرسی وپەیمان نامەیان بەسەر خوێندکاران دابەش کرد کەتایبەتبوون بە پاراستنی ژینگە. دوابەدوای ئەوچالاکیانە هەڵمەتی پاککردنەوەی بینای کۆلێژی پەوەردەوزانستەسروشتیەکان وکۆلێژی کارگێری گشتی وبەڕێوەبردنی سامانی سروشتی دەستی پێ کردو لەلایەن مامۆستایان وفەرمانبەران وخوێندکارانەوە بیناکە پاککرانەوە چرۆ محمد ۳٠ / ٤ / ۲٠۱۷









Comments