College Events

وەرگرتنی ڕاستەوخۆی زانکۆیی بۆ ساڵی یەکەمی خوێندن لە بەشی کوردی -کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی چەرموو ڕاگەیەندرا، خوازییار بۆی هەیە ڕاستەوخۆ لە تۆمارگەی کۆلێژ فۆرم وەربگرێت، دووا کات بۆ گەڕاندنەوەی فۆرمەکان  (٢٠١٦/٨/٢٤) ە،  

 مەرجەکانی پێشکەشکردن:

١دەرچووی خوولی زانستی یان وێژەیی ساڵەکانی (٢٠١٥-٢٠١٦یان (٢٠١٤-٢٠١٥بێت، بە مەرجێک کۆنمرەی ئامادەییان لە %٦٠ کەمتر نەبێت و تەمەنی لە (٣٠ ساڵ) پتر نەبێت،

٢داواکار تەنها مافی پێشکەشکردنی بۆ یەک زانکۆ چڕ دەکاتەوە و لە لایەن زانکۆوە تەنها بۆ یەک بەشی شایستە بوون کاندید دەکرێت، بۆ نموونە بەشی کوردی کە لە زانکۆی چەرموودا تاکە بەشی پاڵێوراوە بۆ ئەم جۆرە وەرگرتنە.

٣کەمتریین نمرەی پێشبڕکێی وانەی پسپۆڕی (دروس المفاضلة) کە وانەی (کوردی) یە، بە شێوەیەکی بەرایی %٦٠ دانراوە.

سەرنج: داواکار (خوێندکار) پێویستە فۆرمی وەرگرتنی ڕاستەوخۆ دابەزێنێت و بە ووردی زانیارییەکان بخوێنێتەوە و پڕی بکاتەوە و لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە مۆری بکات و پاشان پێشکەشی تۆمارگای گشتی زانکۆی چەرمۆی بکات. بۆ هەر زانیارییەک دەربارەی وەرگرتن و چاوپێکەوتن دەتوانن سەردانی پەیجی کۆلێژەکەمان بکەن یان سەردانی مەڵپەڕی زانکۆی چەرمۆ/ تۆمارگای گشتی بکەن. 



ئەنجامی تاقیکردنەوەی راستەوخۆی بەشی کوردیە

posted Sep 21, 2017, 1:44 AM by AdminEducation College   [ updated Sep 21, 2017, 1:47 AM ]

ئەنجامی تاقیکردنەوەی راستەوخۆی بەشی کوردیە  کە بەشێوەی (pdf )ە لەخوارەوە دانراوە

ئاگادارى

posted Sep 10, 2017, 11:16 AM by AdminEducation College


ئاگادارى

posted Sep 10, 2017, 11:11 AM by AdminEducation College


ئاگاداری

posted Aug 29, 2017, 12:19 AM by AdminEducation College

ئاگادارى ئەو خۆیندکارانە دەکەینەوە کە فۆرمى راستەو خۆى بەشى فیزیا یان پرکردوەتەوە  لە پۆلەکانى (10-11-12) ى ئامادەیی تاقى کردنەوەیان دەکرێت و گشتگربن واتەکۆڤەرى  بابەتە فیزیاییەکان بکات بە گشتى وەک (mechanics, electricity and magnetism, optics, htd) ئیتر بەگویرەى ئەو چاپتەرانەى کە هەیانە لەکتیبەکاندا

ئاگاداری

posted Aug 29, 2017, 12:16 AM by AdminEducation College

ئاگادار سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران کۆلێژەکەمان دەکەینەوە کە خشتەى سەرپەرشتیارو چاودیرى هۆڵەکانى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەم دراوە بە بەشەکانیان  بۆئاگاداریتان وە یەکەم تاقى کردنەوە لەبەروارى 9/9/2017 ئەنجام دەدرێت

خەڵاتى رێزلێنان

posted Aug 16, 2017, 1:41 AM by AdminEducation College

خاتوو(سروە خالد کاکە خان) فەرمانبەری کۆلێژەکەمان ئەمرۆ وەک کارمەندێکی نموونەی خەلات کرا لە لایەن سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوانی چەمچەماڵەوە کە ساڵانە چوار خەڵات دەبەخشێتە لاوانی ساڵ لەبوارەکانی کارمەندی نمونەیی وکاری خۆبەخشی وخزمەتی وەرزشی وکارکردن لەسەر کەیسی جینۆساید. **چرۆ محمد**ل.ب.ڕاگەیاندن





ئەنجامی پەڵپەکان

posted Aug 12, 2017, 8:08 AM by AdminEducation College


فۆرمی زانیاریی مامۆستایان‎-دوا بەروار بۆ پڕکردنەوەی ٢٢/٧/٢٠١٧..

posted Jul 17, 2017, 7:41 AM by AdminEducation College

سڵاو بەڕێزان...
سەرەتا بە هیوای پشوویەکی خۆشین بۆ هەموو مامۆستا بەڕیزەکانی زانکۆکەمان...
بەڕیزان بە ئەرک نەبێت هەر یەکێک لە ئێوە ئەم فۆرمەی خوارەوەمان بۆ پڕبکاتەوە، دوا بەروار بۆ پڕکردنەوەی ٢٢/٧/٢٠١٧..
تکایە ئاگادار بن، ئەم فۆرمە لە ڕۆژانی وەرگرتنی مووچەدا ئیشی پێ ئەکرێت، لەبەر ئەوە دڵنیا بەرەوە لەوەی کە فۆرمەکەت پڕکردۆتەوە پێش وەرگرتنی مووچە.

https://docs.google.com/a/charmouniversity.org/forms/d/e/1FAIpQLSeVGn4Q_wwBDJjmq4B0dmvgP22iXtNAtHe_5WujiN3eDVWYJQ/viewform?usp=sf_link

بە وێنە دووەم کۆنفرانسى نێودەوڵەتى زانکۆى چەرموو

posted Jul 6, 2017, 11:51 PM by AdminEducation College

دووەم کۆنفرانسى نێودەوڵەتى زانکۆى چەرموو کۆلێژى پەروەردەوزانستە سروشتیەکان

سیمینار

posted Jun 18, 2017, 2:13 AM by AdminEducation College

بەڕێوەچونی سیمیناری بەڕێز(د.زانا عوسمان)بەناونیشانی(الدراسات البينة لتطوير التعليم الجامعي)بەرواری ۲۹ / ۵ / ۲٠۱۷

1-10 of 133